سەرۆکی ئاتلەتیکۆ مەدرید دڵتەنگە بە چونی گریزمان

ئینریکی سیریزۆی سەرۆکی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دلتەنگی لە چوونی هێرشبەری بەتوانای یانەکەی گریزمانی فەرەنسی راگەیاند.
لە دوای ئەوەی گریزمان لە رۆژی سێشەممە رایگەیاند لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید جێدەهێڵم، ئەو سەرۆکە قسە دەکاتو دەڵێت' ئێمە زۆر دڵتەنگ و بێزارین بە چوونی ئەو یاریزانە، ئەو داهاتوویەکی گەورەی دەبوو لە یانەکە، بەڵام جیاوازتر بیر دەکاتەوەو  خۆشی ئازادە.
لە کۆتایدا دەڵێت" هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین و  ئێمەش دەستەوەستان نابین و یاریزانی تر دەگوازینەوە بۆ ریزەکانمان.
گریزمان تا ئیستا ناوی یانەکەی ئاشکرا نەبوو، بەڵام یانەکانی پاریس سانجێرمان و بەرشەلۆنەو بایرن میونخ هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.



AM:01:08:16/05/2019