لەپەلامارێکی چەکدارانی داعش لە سنوری کەرکوک ٧ کارمەندی هێزە ئەمنیەکان کوژراون کە چواریان ئەفسەرن.
تۆڕی هەواڵی جەنگی عیراقی ئاشرایکرد" بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنچ شەممە لە ناحیەی ڕەشاد لە باشوری خۆرئاوای کەرکوک چەکدارانی داعش ڕووبەڕووی هێزێکی فەوجی سێی سەر بەلیوای ٢٠ی پۆلیسی فیدراڵی بونەتەوە و بەهۆیەوە دوو پۆلیس کوژراون.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە هێزه‌كانی پۆلیسی عیراقی له ناحیه‌ی سیلانی باشوری خۆرئاوای کەرکوک روبه‌ڕووی په‌لاماری تیرۆرستانی داعش بوونه‌ته‌وه‌و چوار ئه‌فسه‌رو پۆلیس كوژراون".
هاوکات له دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ناوچه داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان له عێراق له ده‌ستدا كه له حوزه‌یرانی 2014 وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو، له شێوه‌ی گرووپ و شانه‌ی چه‌كداریی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌رده‌كه‌ون و له رابردووش‌دا زیانیان به هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق گه‌یاندووه.