نەجەف.. بەهۆی خۆپیشاندانەوە 21 کەس بوونە قوربانی

شەوی رابردو لە ئەنجامی  خۆپیشاندانی لایەنگرانی رێبەری رەوتی سەدر لە نەجەف، چوار کەس کوژران و 17 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیا عێراقیەکان ڕایانگەیاند" ژمارەیەک لە لایەنگرانی ناڕازی سەربە سەدر، داوای بەسزا گەیاندنی بەرپرسانی گەندەڵیان کردووەو هەروەها چونەتە سەر مۆڵێک لە شاری نەجەف و دواتر بەهۆی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان و پاسەوانانی مۆڵەکە چوار کەس کوژران و17 کەسی دیکەش برینداربوون".

ئاماژە بەوەشکراوە، پێنج کەسیش لە پاسەوانانی مۆڵەکە دەستگیرکراون و بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون .

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانیکرد، لیژنەیەک پێکبهێنێت بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی لەبارەی ئەندامانی رەوتەکەی کە لە پرۆژە بازرگانییەکانی حکومەت کاردەکەن هەروەها لێپرسینەوە لە هەموو ئەوانە بکەن، کە بە کەسانی گەندەڵ ناسراون و هەستاون بە تاڵانکردنی ماڵی گشتی. 



AM:11:56:16/05/2019