سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشکرای دەکات، مادده و خۆراكه‌كانی ناو قوتوی قوپاو مەترسیەکی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هەیە و پێویستە کۆمپانیاکان قەرەبووی خاوەنی دوکان و مارکێتەکان بکاتەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 16 ئایار (گۆران قادر) سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە کە کۆپیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە" دوای ئه‌و به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه كردوویانه بۆ قوتوی قوپاو ده‌ركه‌وتووه ئه‌و مادده و خۆراكانه‌ی كه له‌و قوتوانه‌دا هه‌ڵده‌گیرێت له رووی پێكهاته‌ی خۆراكییه‌وه زیانی به‌ركه‌وتووه، ئه‌ویش به‌هۆی لێبوونه‌وه‌ی ئه‌و رووپۆشه كانزاییه‌ی له به‌شی ناوه‌وه‌ی قوتوه‌كه‌یه‌و تێكه‌ڵ به مادده خۆراكییه‌كه ده‌بێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌هۆی زیانه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان، له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و له‌ناوبردنی ئه‌و قوتوانه دراوه كه قوپاون و زیانیان به‌ركه‌وتووه.
گۆران قادر ئەوەشی خستەڕوو، له چه‌ند رۆژی رابردوودا لیژنه هاوبه‌شه‌كان له دووكان و ماركێته‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك له قوتوی قوپاودا گرتووه، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه خۆیان هۆكارن له‌باره‌ی قوتوه قوپاوه‌كانه‌وه، پێویسته قه‌ره‌بووی خاوه‌نی دووكان و ماركێته‌كان بكه‌نه‌وه.