شوانه جه‌زا ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی لە درامای "سه‌مای ته‌رزه "لەسەر ئەو ڕەخنەو کۆمێنتانەی کە بە ناوی ئەوەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەنوسرێت هاتە دەنگ.
لە لاپەڕەی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك شوانە جەزا، ئەکتەری درامای سەمای تەرزە، کە لە ئێستادا لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو پەخشدەکرێت ڕایگەیاند "دوای سڵاو و ڕێزم بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و بینه‌ره جوانانه‌ی كه بینه‌ری درامای سه‌مای ته‌رزه‌ن من هیچ ڕێ به‌خۆم ناده‌م جوێن به هیچ كه‌سێكی ڕه‌خنه‌گر بده‌م له دراماكه‌ماندا بۆیه تكایه من هیچ به‌رپرس نیم كه وێنه‌ی منیان داناوه و قسه‌ی نه‌شیاو و ناشرینی پێ ده‌نوسن و به‌دواچونم كردوه كه‌سانێكن ده‌یانه‌وێت من ناشرین بكه‌ن له لای بینه‌ران".
ئەو ئەکتەرە کوردە ئاماژەی بەوەشکردووە " جێی شانازیه كه له ئێستادا درامای سه‌مای ته‌رزه زۆرترین بینه‌ری هه‌یه و ئه‌وه‌ش جێی خۆشحاڵی منه كه وه‌ك كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی دراماكه به‌ژداریم كردووه، هیوادارم بتوانم زیاتر خزمه‌تتان بكه‌م و ئێوه‌ش بینه‌ری بن، هه‌موتانم خۆش ده‌وێت".
لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوەی درامایەکی کوردی لە کەناڵی "ئێن ئاڕ تی دوو" بە ناوی "سەمای تەرزە" پەخشدەکرێت، هەرچەندە بینەرێکی زۆری لە دەوری خۆی کۆکردووەتەوە هاوکات لەسەر ناوەڕۆکی دراماکەو نواندنی بەشێک لە ئەکتەرەکان لەلایەن ژمارەیەک راگەیەندکار و هونەرمەندان و هاوڵاتیانەوە رەخنەی زۆری لێ گیراوە.