ژاپۆن پشتیوانی خۆی بۆ ئێران دووپاتکردەوە

حکومەتی ژاپۆن پشتیوانی خۆی بۆ ئێران دووپاتکردەوە و داواشی لە تاران کرد پابەند بێت بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە.

لەمیانەی کۆبونەوەیەک سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابی، لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران باسیان لە ئاڵۆزبوونی پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا کرد.

لە کۆبونەوەکەدا شینزۆ ئابی نیگەرانی وڵاتەکەی خستەڕوو بۆ ئاڵۆزیەکانی نێوان تاران و واشنتۆن و داوای لە تاران کرد، کە پابەند بێت بە ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکانیەوە و پشتیوانی وڵاتەکەشی بۆ پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئێران دوپاتکردەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەمدوایانە پەیوەندیەکانی ئێران و ئەمەریکا بەرەو ئاڵۆزی دەچێت و چاودێران ئەگەری هەڵگیرساندنی جەنگێکی سەربازی دەخەنەڕوو لەنێوان ئەو دوو وڵاتە.


PM:03:11:16/05/2019