دیاردەیەکی گەردونی رودەدات

پێشبینی دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو دیاردەیەکی گەردونی سەرنجراکێش رووبدات، کە رەنگی مانگ دەگۆڕێت بۆ رەنگی شین.

بەگوێرەی هەوالێکی ماڵپەڕی میرەری بریتانی، 
رۆژى شەممە 18ى ئایاری 2019 دیاردەیەکى گەردوونى سەرنجڕاکێش روودەدات و شێوەى مانگ بە تەواوەتى دەردەکەوێت و رەنگى دەگۆڕدرێت بۆ شین، لەو رۆژەشدا دەتواندرێت بەتەواوەتى ئەو دیاردەیە ببینرێت و لە رۆژی 22ى ئابى ساڵى 2021ش دیاردەکە بەهەمان شێوە دووبارە دەبێتەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، کاتێک مانگ دەکەوێتە دیوەکەى دیکەى خۆرەوە، شێوەکەی بەتەواوەتى دەردەکەوێت رۆشناییەکەشى لە رۆژدا شین دەبێت، بەڵام لەشەودا رەنگى ئاسایی دەبێتەوە.

هاوکات ئاژانسى ناسا-ى ئەمریکى لەبارەی رودانی دیاردەکەوە رایگەیاندووە "بەشێوەیەکى ئاسایی هەمیشە لەم وەرزەدا دیاردەکە 3 مانگ بە تەواوەتى دەبینرێت و دوو ساڵ و نیو جارێک روو دەدات، بەڵام ئەو دیاردە گەردوونییە وایکردوە ئەم جارەیان 4 مانگ بە تەواوەتى لە یەک وەرزدا ببینرێت ئەمەش دیاردەیەکى گەردوونى سەرنجڕاکێش و دەگمەنە".


PM:03:59:16/05/2019