سزای گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان هەڵگیرا

وەزارەتی دادی تورکیا رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەی دیدارى عەبدوڵا ئۆجەلان لەگەڵ پارێزەرەکانیدا هەڵگیرا.

ماڵپەڕی جموریەتی تورکی بڵاویکردەوە کە عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاندوە، بڕیاری گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەگەڵ پارێزەرەکانی هەڵگیراوە.

بە وتەی عەبدولحەمید گیول، وەزیری دادی تورکیا، لەمەودوا پارێزەران دەتوانن سەردانی ئیمرالی بکەن.

قسەکانی وەزیری داد تا ئێستا بە فەرمی نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.


PM:04:29:16/05/2019