ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، داهاتووی ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەکەی یەکلاییکردەوەو مانەوەی دووپاتکردوە.
بارتۆمیۆ رایگەیاند من دوای شکستەکەی لیڤەرپوڵیش پشتگیری ئەو راهێنەرەم کردوەو ئەو لەگەڵ پڕۆژە نوێیەکەی ئێمە بەردەوام دەبێت.
دەشڵێت"ڤاڵڤێردی ئەو راهێنەرەیە کە ئێمە دەمانەوێت و لە دوای جامی شای ئیسپانیا لە یاری کۆتایی دوو یاریزانی نوێ بۆ ریزەکانمان دەگوازینەوە.
لە کۆتایدا رایگەیاند ئەو گرێبەستی لە وەرزی داهاتوو لەگەڵ ئێمە هەیەو پابەند دەبین پێیەوە.
پێشتریش ڤاڵڤێردی رایگەیاند هەرگیز بیرم لە چوون لە یانەی بەرشەلۆنە نەکردۆتەوە.