ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو كەسی بەپێی ماددەی  14 ی ماددە هۆشبەرەكان  راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە "پاش ئەوەی لەڕۆژی 27ی كانوونی یەكەمی 2018 و 17ی كانوونی دووەمی 2019، بەبڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی دوو كەس بەپێی ماددەی ( 14 ی ماددە هۆشبەرەكان) دەستگیركران، لەڕۆژانی 7 ی 15ی ئەم مانگە لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 ەوە سزادران".


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاندوە" دووتاوانبارەكە یەكەم (ب. ر. م) لە دایكبووی ساڵی (1985) رەگەزی ( نێر)، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی ساڵێك و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.


دووەم (أ. ق. ح) لە دایكبووی ساڵی (1989) رەگەزی (نێر)، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی ساڵێك و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.


لە بەشێکی دیەی راگەیەنراوەكەی ئاسایشی سلێمانی دا هاتووە، ئەو دوو تاوانبارەكە بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركراون.



PM:07:02:16/05/2019