هونەرمەندێکی عێراقی دەکوژرێت

هونەرمەندی میوزیک و دانەری ئاوازی عێراقی کە فارس حەسەنە لە شاری نەجەف کوژرا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، ئەو میوزیک ژەنە بە کوژراوی دۆزراوەتەوە، دوای ئەوەی شوێنی چەندان چەقۆ بەلاملیەوە هەیە.

رووداوی کوشتنەکە ئەمڕۆ ١٦ی ئایار بووەو، هێزە ئەمنیەکان لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە دەکەن و، تا ئێستا بکوژەکان نەدۆزراونەتەوە.


ئه‌م بابه‌ته ‌4420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:52:16/05/2019