وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە


وه‌زاره‌تی دارایی  عیراق، ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌  له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی سه‌ر به‌ بانكی ره‌شید له‌ شه‌قامی حه‌یفا لەبەغدا كراوه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ‌ئه‌و دووكه‌ڵه‌ی هه‌ندێك ده‌زگای میدیایی باسیان لێوه‌كردووه‌ و له‌ باڵه‌خانه‌كه‌ ده‌رچووه‌، له‌ ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بوو له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی نزیكی ئه‌م بانكه.

روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی ئاشکرای دەکات‌، كه‌ ئەو بینایەی ئاگری گرتووە سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزار وئاسه‌واری عیراقی بوو ونه‌بووه‌ هۆی هیچ زه‌ره‌رێك بۆ باڵه‌خانه‌ی بانكی ڕه‌شید .

وه‌زاره‌تی دارایی داوا له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات له‌ گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی زانیاری دروست له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ربگرن پاشان بڵاوی بكه‌نه‌وه‌.


ئه‌م بابه‌ته ‌1492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:10:16/05/2019