نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەبەرزی مایەوە لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک لەو بەرهەمە بەمجۆەی لایخوارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٧ی ئایار، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٢ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا لەبازاڕەکانی جیهان بە ٦٣ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی ھەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران کە نەوتی ھەناردەکراوی ئەو وڵاتە دێنێتە سەر سفر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.