بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە تورکیا 42 کۆچبەر بوونە قوربانی

لە ئەنجامی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە پاریزگای وان-ی تورکیا  پێنج کۆچبەر گیانیان لە دەستداو 37 کۆچبەری دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی تورکیا بلاویانکردەوە، کە درەنگانی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە نزیک گوندی ئاگارتی سەر بە پارێزگای وان وەرگەڕاو لە ئەنجامدا پێنج کۆچبەر گیانیان لە دەستداو 37 کۆچبەری دیکەش برینداربوون، بەڵام تا ئێستا ناسنامەکانیان ئاشكرا نەکراوە.

دوای روداوەکە بریندارەکان رەوانەی لە نەخۆشخانەیەکی سەر بە پارێزگای وان کران، شۆفێری بارهەڵگرەکەش بەتۆمەتی گواستنەوەی کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکرا.

هاوکات پۆلیسی تورکیا راگەیاند، کە رووداوەکە بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی شۆفێرەکە بەسەر بارهەڵگرەکەدابووەو لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە دەستیان پێکردووە. 




PM:02:09:17/05/2019