چین پشتگیری خۆی بۆ ئێران راگەیاند

لە کاتێکدا ئەمەریکا بەتوندی گەمارۆی ئابوری و نەوتی خستۆتە سەر ئێران و هێزی زیاتر دەنێرێتە کەنداو، زلهێزە نووستووەکەی جیهان، خەبەری بووەوەو پشتگیری خۆی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند.

ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە، وەزیری دەرەوەی چین  لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەکین، وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "چین بە توندی دژی ئەو سزا تاكلایەنانە دەوەستێتەوە كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەسەر تاراندا سەپاندویەتی و، وڵاتەكەی لە بەرگریكردن لە مافە یاساییەكانی و بەرژەوەندیەكانی پشتیوانی تەواوی ئێران دەكات".

وەزیری دەرەوەی چین کە وڵاتەکەی ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشیشە، رایگەیاند "حكومەتی چین رێز لە هەڵوێستی ئێران دەگرێت كە هەتا ئێستا بە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەوە پابەندە وخواستیشی لەسەر ئەوەیە كە بەو شێوەیە بەردەوامبێت".

محەمەد جەواد زەریفیش رایگەیاند "ئێران ویستی ئەوەی نیە لە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە بكشێتەوە و نایەوێت وڵاتەكەی بكەوێتە جەنگەوە".
 ئاماژەی بەوەشكرد کە پارێزگاری لە دۆخی گەروی هورمز دەکات وەك رێگەیەكی نێودەوڵەتی بۆ هاتوچۆی کەشتییەکان.



PM:10:00:17/05/2019