شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

پسپۆری بواری کەشناسی، سادق عەتیە پێشبینی دەکات کە باران لە ناوچەکانی رۆژئاوای وڵات و بەتایبەتی پارێزگای ئەنبار ببارێت.

سادق عەتیە ئەوەش دەخاتەروو کە بارانبارین سبەی شەممە هەڵدەکشێت بەرەو شارەکانی موسڵ، هەروەها لە چەند شوێنی هەرێمی کوردستان باراندەبارێت.

ئەمرۆش کەشناسی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد سبەی شەممە لە پاشنیوەرۆوە شەپۆلێکی باران بارین و هەورە بروسکە ناوچەکانی هەرێم هەر سێ پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەگرێتەوە.



PM:10:19:17/05/2019