مێشک بەگرنگترن بەشی لەش دادەنرێت پارێزەری لێدانی دڵ و کرداری هەناسەدانی سییەکان و وە هەموو سیستەمەکانی دیکەی لەشە هەرلەبەر ئەمەشە پێویستە تەندروستی مێشکت بپارێزی ، هەندێک خواردن هەن کەکاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی مێشک بەجێدەهێڵن ، بەڵام گەربێتوو ئەم خواردنانە لەژمەکاندا نەهێڵێت ئەوا مێشکت تەندروست دەبێت.
ئەوانەی دەبێت لێی بەدووربی....
ـ ئەوخواردنەوانەی شەکریان تێدایە: هەندێک لەوخواردنەوانە وەک خواردنەوەی شەربەتی میوەی ئامادەکراو ،، خواردنەوی وەرزشی ئەوەی کەسۆدەی تێدایە بۆ بەدەستهێنانی ووزە دەخورێت ئەمانە هەر مێشک لەناونابەن بەڵکو هۆکاری تووشبوونن بە شەکرە.
ـ کاربۆهیداراتی پوختکراو: ئەمانەش وەک ئاردی سپی کەمەترسی لەسەر تەندروستی هەیە بەتایبەت مێشک .
ـ خواردنی زۆرچەور: خواردنی چەور مەترسیدارن و کاریگەری خراپ دەکەنە تەندروستی مێشک ڕەنگە تووشی نەخۆشی زەهایمەر ت بکات لەداهاتوودا.
ـ خواردنە شیرین و سوێرەکان: ئەم خواردنانە وەک چپس، شیرینی، ئیندۆمی، گەنمەشامی تەقیوو. ئەم خواردنانە ڕێژەی کالۆرییان بەرزەو هەروەها ماددەی خۆراکیان کەمە ئەمانەش کێش زیاد دەکەن و تەندروستی مێشک لەناودەبن.
ـ کحول: ئەوکەسانەی زۆر کحول دەخۆنەوە ڤیتامین B1 لە لەشیاندا کەم دەکات بەمەش توشی ناڕێکی کرداری مێشک دەبن.
ئا: هەـ ف
سەرچاوە: healthline