بانکێکی ناسراو کەناوی ئۆف ئەمەریکا میریل لینش، ئاشکرای دەکات بەهۆی جەنگی بازرگانی نێوان ئەمەریکاو چینەوە، نرخی دۆلار دادەبەزێت، بەڵام نرخی نەوتی برنت بەرزدەبێتەوە بۆ ٩٠ دۆلار.
ئەو بانکە دەڵێت " بەپێی خوێندنەوەی بنەما بانکییەکان کە رێکخراوی دەریای نێو دەوڵەتی ئاماژەی بۆ دەکات و پشت بە بنەمای سوتەمەنی گواستنەوە دەبەستێت، لە ئەنجامی پێدوایستی زۆر لەسەر سوتەمەنی بۆ گواستنەوەو بۆ پێویستی دابینکردنی کارەبا، نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە".
بانکەکە ئەوەش ناشارێتەوە کە لەو راپۆرتەی ١٦ ی ئۆکتۆبەر بڵاویککردۆتەوە باس لەوە دەکات ئەگەر جەنگی بازرگانی نێوان ئەمەریکا و چین بووە مایەی متمانە نەمانی بەکاربەر، دەبێتە مایەی کەمبوونەوەی گەشەی ئابوری و دابەزینی نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ ٥٠ دۆلار.
لەم هەفتەیەدا نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوە رۆشت، کاتێک کە ناردنی نەووت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کەمبوەوە بەهۆی بارگرژی نێوان ئێران و ئەمەریکاوە.
لەئەگەر یەکەمدا کە بانکەکە وەک ئەگەرێکی پێشبینیکراو باسی دەکات، ولآتانی بەرهەهێنی نەوت قازانجێکی باش دەکەن لە فرۆشتنی نەوت بە نرخێکی بەرز، لە ئێستادا کە بە ٧٣ دۆلارە.