یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی گۆڕانکاری گەورە دەکات و دەیەوێت ژمارەیەک لە یاریزانەکانی لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو دەربکات.
ئەمرۆ راهێنەری یانەکە، ئەلێگری، لە پۆستەکەی لابراو تا ئێستاش یانەکە هیچ راهێنەرێکی بۆ شوێنەکەی دیاری نەکردووە.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا، ئەو یانەیە شەش یاریزانی دەردەکات کە بریتین لە ماندزۆکیچ و سامی خزێرەو دیبالاو پیانیچ و دۆگلاس کۆستاو کانسێلۆی پرتوگالی و پلانی ئەوەشی هەیە یاریزانی نوێ بگوازێتەوە.
هەروەها ئەم یاریزانانە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ، کڕیاریان هەیەو دیبالا لە ئیسپانیاو کانسێلۆ لە ئینگلتەرا داوا کراون.