نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک لەو بەرهەمە بەمجۆەی لایخوارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 18ی ئایار، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە 72 دۆلار و11 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا لەبازاڕەکانی جیهان بە 62 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی ھەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران کە نەوتی ھەناردەکراوی ئەو وڵاتە دێنێتە سەر سفر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.



AM:09:16:18/05/2019