ڤیدیۆ: کەژێ هاوتا بە تورکی گۆرانی دەڵێت

کچە گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگ، کەژێ کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد، ڤیدیۆیەکی خۆی لەکاتی گۆرانی وتن بە زمانی تورکی بلاوکردەوە.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کەژێ هاوتا  ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە، کە بە زمانی تورکی گۆرانی دەڵێت ئەمەش بۆتە جێی سەرنجی هەوادارانی.

کەژی هاوتا له‌ دایكبووی شاری هه‌ولێره، کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد و برازای هونەرمەندی ناوداری کورد زیاد ئه‌سعه‌دە، خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانیەو لە تەمەنی مناڵیەوە تێکەڵی دنیای گۆرانی بووە.



AM:10:34:18/05/2019