بانکی رافیدەین لە ڕێگەی ماستەر کاردی نێودەوڵەتییەوەپێشینە بەبڕی ( 3 و 5 و 10) دەداتە فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومییەکانی عێراق.
نوسینگەی راگەیاندنی بانکی ڕافیدەین ڕایگەیاند" پێشینەکە بەچەند وەجبەیەک دەدرێت بە فەرمانبەران و وەجبەی یەکەمی پێشینەکە سەرەتا دەدرێتە 2900 فەرمانبەر کە مووچەکانیان لە بانکەکە وەردەگرن و کارتی ئەلیکترۆنییان هەیە".
ئاشکراشیکردووە، کە پێشینەکە لەڕێگەی پەنجەمۆری فەرمانبەرەکەوە دەبێت و دواتر بە کورتە نامەیەک ئاگادار دەکرێتەوە کە پێشینەکەی پێدەدرێت، ئەویش دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارە یاساییەکان پێشینەکەی پێدەدرێت.