چۆن خۆمان بپارێزین لەسەرئێشەی هاوینە

زۆرن ئەو كەسانەی بەهۆی ماندوێتی و بەرز بونەوەی پلەی گەرماوە توشی سەرئێشە دەبن، ئەم حاڵەتەش لە وەرزی هاویندا بۆتە شتێكی باو و ئاسایی.

دامەزراوەی كۆبفش میرتسی ئەڵمانی چەند ڕێنماییەكی داناوە بۆ چارەسەری ئەو كەسانەی لەم وەرزەدا توشی سەرئێشە دەبن.

پسپۆڕەكانی ئەو ناوەندە باس لەوە دەكەن بەكارهێنانی چاویلكەی خۆری و كڵاو لەسەر كردن بۆ پارێزگاری كردن لە خانە دەمارییەكان و مێشك كاریگەری باشی دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی ئەو حاڵەتە، بەو پێیەی تیشكەكە كاریگەری لەسەر میشك و چالاكیەكانی دروست دەكات.

ناوەندەكە باسی لەوە كردووە ئەو گەرمییەی بەر سەر دەكەوێت هۆكارێكی سەرەكییە بۆ توشبوون بە سەرئێشە، بەتایبەت لای ئەو كەسانەی شەقیقەیان هەیە.

هۆكارێكی دیكەی توشبوون بە سەرئێشە لەكاتی گەرمدا كەمبونەی ڕێژەی شلەمەنییەكانە لە جەستەدا، لەو كاتەشدا خوێن بەشێوەیەكی ئاسایی پاڵ پێوەنانرێت و فشاری خوێن دادەبەزێت، بەوەش مرۆڤ توشی سەرئێشە دەبێت، بۆیە باشترە گرنگی بە خواردنەوەی ڕێژەیەكی زۆری شلەمەنی بدرێت.


 

 



PM:01:25:18/05/2019