ژمارەیەک خۆپیشاندەر رێگای سەرەکی کۆیە – سلێمانیان داخست

ژمارەیەک هاوڵاتی لە ڕێگای  خۆپیشاندان و کردنەوەی ئاگرەوە لە سەر رێگای کۆیە – دوکان( سلێمانی ) ئەوە رێگایەیان داخست.

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک هاوڵاتی وەک ناڕەزایەتی دەربرێن بەرامبەر خراپی رێگاکانی هاتوچۆ، رێگای سەرەکی نێوان کۆیە سلێمانی یان داخست.

خۆپیشاندەران داوا دەکەن رێگا سەرەکییەکانی ناوچەکەیان بۆ چاک بکرێت کە زۆر خراپ بوون و ڕۆژ نییە ڕووداوی هاتوچۆی تێدا ڕوونەدات.

ڕێگای کۆیە – دوکان یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان پارێزگای هەولێر و سلێمانی، بەهۆی ئەوەی ڕۆژانە سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پێدا تێپەڕدەبێت ڕێگاکە خراپ بووە و چاڵ و چۆڵی زۆری تێ کەوتووەو هەفتانە چەندان رووداوی هاتوچۆی تێدا روودەدات. 



PM:03:13:18/05/2019