باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لەعێراق دیاریکرا

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەعێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەكەی ماسیۆ تولەری وەك باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لەبەغدا پەسەندكرد و تیمی دیبلۆماسیش پیرۆزبایی لێدەکات.

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەكەی كاندیدبونی ماسیۆ تولەر-ی وەك باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق پەسەند كرد.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە،  تیمی دیپلۆماسی ئەمریكا لە بەغدا پیرۆزبایی لەتولەر دەكات بەبۆنەی دەستبەكاربوەنی وەك باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق.

تولەر بڕوانامەی بەكالوریۆسی لە زانكۆی بریگام یانگ و ماستەری لە زانكۆی هارڤارد بەدەستهێناوە و خاوەنی خەڵاتی (SIA)یە لە بواری هەواڵگری و دوو خەڵاتی فەخری سەرۆكایەتی ئەمەریكای پێ بەخشراوە، هەروەها خەڵاتی "بیكەر ویلكەنز"ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكای پێ بەخشراوە، ناوبراو جگە لە زمانی دایك، زمانی عەرەبیش دەزانێت، لە ساڵی 2014 باڵیۆزی وڵاتەكەی بووە لە یەمەن و لە نێوان ساڵانی 2011 تا 2014 باڵیۆزی ئەمریكا بووە لە كوەیت، بەر لەوەش لە باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا لە قاهیرە و بەغدا و كوەیت و ریاز كاریكردووە و، پۆستی جیاجیای وەرگرتووە.



PM:03:17:18/05/2019