وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین، داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات کە بەپەلە وڵاتی عێراق و ئێران بەجێبهێڵن و خۆیان بەدوور بگرن لە گەشتکردن بۆ ئەو دوو وڵاتە.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لە بەیاننامەیەکدا هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە بە پەلە خاکی عێراق و ئێران جێبهێڵن.
هەروەها داواشی لەو هاووڵاتیانی کردووە کە خۆیان بەدوور بگرن لە گەشتکردن بۆ هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران و هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە لە ئێستادا دۆخی ناوچەکە جێگیر نییە.