پەرلەمانی عێراق میوانداری د. فواد حسێن دەکات

پەرلەمانی عێراق بۆ دانیشتنی رۆژی سێ شەممەی داهاتووی لیژنەی دارایی میوانداری وەزیری دارایی عێراق، د. فواد حسێن دەکات.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بە واژووی محەمەد حەلبوسی نامەی میوانداری بۆ هەریەک لە د. فواد حسێن وەزیری دارایی عێراق و عەلا یاسری سەرۆکی کۆمپانیای سۆمۆ تاکە کۆمپانیای فەرمی حکومەتی عێراق بۆ بەبازاڕیکردن و فرۆشتنی نەوت دەنێرێت تا بۆ رۆژی سێ شەممەی داهاتوو میوانداری بکرێن لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق.

کاوە محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێڕاق، بە سپی راگەیاند" وەزیری دارایی راپۆرتی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەو کۆبوونەوەیەو دواتر لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبەر رۆشنای گفتوگۆی ئەو دانیشتنە، راپۆرت دەدات بە پەرلەمانی عێراق و لە دانیشتنی گشتی پەرلەماندا رۆژی چوار شەمە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت".

پێشبینی دەکرێت، پەرلەمانتارانی سەر بە فراکسیۆنەکانی نەسری حەیدەر عەبادی و دەوڵەتی یاسایی مالکی، پرسی ناردنی پشکی مووچەی هەرێم کە تا ئێستا هەرێم هیچ بڕە نەوتێکی لەڕێگای سۆمەوە نەداوە بە بەغدا، یەکێک بێت لەو پرسانەی رووبەرووی وەزیری دارایی بێتەوە.



 





PM:04:32:18/05/2019