پێشمەرگەیەکی پلەدار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە شاری هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش زانیاری لەبارەی ڕووداوەکەوە ئاشکرادەکات.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە،  لەگەڕەكی ‎قەڵادزیانی ناحیەی دارەتوی هەولێر، ئەفسەرێكی پێشمەرگە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار کەنەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە راگەیاند:  ئەفسەرەکە ناوی (ف.ع) تەمەن 39 ساڵە و پلەی نەقیبی هەبوە لە فەرماندەیی كەركوكی هێزەكانی یەكەی 80ی فەرماندەیی لەشکری کوردستان (فەلەک).

ئەوەشی ئاشکراکرد "لەكاتی پاككردنەوەی چەكەكەی لە ماڵی خۆیان، فیشەكێكـ بەهەڵە لەچەكەكەی دەرچوە و گیانی لەدەستداوە".



PM:06:15:18/05/2019