یانەی بایرن میونخ بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی
ئەڵمانیاو توانی لە کۆتا هەفتەی خولەکە ٥-١ لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت بباتەوە.
بایرن میونخ کە لە دوا جەولەدا لەگەڵ یانەی بروسیا
دۆرتمۆند رکابەری دەکرد،توانی یاریەکە بە پێنج گۆڵی یاریزانان"کۆمان و ئەلاباو سانچێز و ریبەری و رۆبن بباتەوەوبە کۆکردنەوەی ٧٨ خاڵ لە ٣٤ یاریدا نازناوی خولەکە بۆ خۆی یەکلایی بکاتەوە.
یانەی دۆرتمۆندیش هەرچەندە توانی ٢-٠ لە یانەی مونشن گلادباخ بباتەوە، بەڵام بە
کۆکردنەوەی ٧٦ خاڵ پلەی دووەمی پێبڕا.