ئه‌ندامێکی وه‌فدی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە هەڵبژاردنی سەرۆک هەرێم لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و لەکاتی خۆشی‌دا سوێندی یاسایی دەخوات.
فرسەت سۆفی، ئەندامی وه‌فدی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، "پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن پەرلەمانەوە بەپێی ئەو ماوە یاساییەی بۆی دیاری کراوە بەڕێوەدەچیت و دوا ناکەوێت".
وتیشی" ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی بە جۆرێک دەبێت کە سێ ڕۆژ بۆ خۆپاڵاوتن، دو ڕۆژ بۆ تانەدان، دو رۆژ بۆ دادگای تەمیز و حەوت رۆژ بۆ سوێند خواردن."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر وته‌بێژی فەرمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوە کردبوو پێدەجێت دەستبەکاربونی سه‌رۆكی هه‌رێم کەمێک دوابکەوێت.