غالب محه‌مه‌د: پێش کۆتایی ئەم مانگە بەغدا موچەیەکی دیکە بۆ هەرێم دەنێرێت

په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایدەگەیەنێت بە‌غداد به‌ر له‌ كۆتایى ئه‌م مانگه‌ مووچه‌یه‌كى دیكه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌نێرێت، بەڵام ئەگەر بۆ موچە دابەش نەکرێت سکاڵای یاسای لەسەر حکومەتی هەرێم تۆماردەکات.

غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگەیاند "تا 27ى ئایار،  بەغدا موچەیەکی دیکە لە بانکەکانەوە رەوانەی هەرێم دەکات.

وتیشی، ئەگەر حکومەتی هەرێم موچەکەی بەغدا بەسەر موچەخۆراندا دابەش نەکات لە دادگاکانی عێراق و
 دادگاى فیدڕاڵىش سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم تۆمار ده‌كه‌م".

ئەو پەرلەمانتارە کوردە بۆ دواڕۆژ ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەو پارانەی بۆ موچە لە بەغداوە دێت بۆ هەرێم ده‌بێت بیخه‌نه‌ خزمه‌تى خه‌ڵكه‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم به‌ بیانووى دانه‌وه‌ى قه‌رز مووچه‌ دابه‌ش ناكات، من بڕوام به‌و قه‌رزانه‌ نییه‌ و ئه‌وان به‌ناوى قه‌رزه‌وه‌ ده‌یبه‌ن".


PM:11:10:18/05/2019