سەرۆك كۆماری ئێران رەتیکردەوە گفتوگۆ لەسەر رێککەوتنی نوێ بکەن لەگەڵ ئەمریکا و ئامادەش نین داواکارییەکانیان جێبەجێبکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٨ی ئایاری ٢٠١٩ حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە رۆشنبیرانی وڵاتەكەی رایگەیاند" تاران ئامادە نییە گفتوگۆ لەگەڵ واشنتن ئەنجام بدات لەسەر سەپاندنی سزا ئابورییەكانی ئەمدواییەی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ترسێکیان نییە لە گفتوگۆو دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەنین خۆیان بەدەستەوەبدەین لەبەرامبەر ترس و تۆقاندن و وتیشێ "ناچاركردنی تاران لەلایەن ئەمریكاوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ خەون و خەیاڵە".
سەرۆك كۆماری ئێران لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا باسی لەوەشکردووە"تەنها 3 بۆ 4 دەوڵەتی جیهان و ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریكا هاوڕان، بەپێچەوانەوە تەواوی وڵاتانی دونیا دژی سیاسەتەكانی ئەمریكان.