زیدان:یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵم!


زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید پەیامێکی توند ئاڕاستەی بەرپرسانی یانەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت ئەگەر بڕیارەکانم جێبەجێ نەکرێت ئەم یانەیە جێدەهێڵم.
لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی  پێش یاری  ریاڵ بیتس کە ئەمڕۆ کاتژمێر ١:٠٠ دوانیوەڕۆ لە کۆتا هەفتەی خولی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت، زیدان بەشداری کردو رایگەیاند" من بڕیار دەدەم کام یاریزان یانەکەجێبهێڵێت و کام یاریزانیش بمێنێتەوەو کام یاریزانیش یاری دەکات و کێش گۆڵپارێز دەبێت لە وەرزی داهاتوو، ئەگەر ئەمانە جێبەجێ نەکرا، ئەوا ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵم.
ئەم قسانەی زیدان دوای ئەوە دێت یانەکە دەیەوێت گۆڕانکاری گەورە بکات و چەند یاریزانێک بفرۆشێت و چەند یاریزانێکیش بکڕێت.



AM:02:15:19/05/2019