خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراو، نینا جەمال ژیانی هاوسەری پێکهێنا.
ئەو خانمە هونەرمەندە وەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ژیانی هاوسەری لەگەڵ هونەرمەند مەریوان حەمە هاوسەرگیری پێکهێناوە کە دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیایە و نوسیویەتی”ئەوروپا زۆر شتی لێسەندمەوە، بەڵام خەفەتی لێناخۆم چونکە لە جیاتی هەموو ئەوانە تۆی پێبەخشیم”
ئەو خانمە گۆرانیبێژە خەڵکی سلێمانییە، دانیشتووی ئوسترالیایە، وەک ئەکتەر بەشداریی فیلمێکی سینەمایی بیانی کردووە، خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.