ئیندۆنیزیا.. بە فڕۆكەی جەنگی هاوڵاتیان بۆ پارشێو بەئاگا دەهێندرێنەوە

لە وڵاتی ئێندۆنیزیا، كە وڵاتێكی گەورەی ئیسلامیە لەكاتی پارشێودا مەشقی فڕۆكەوانی ئەنجامدەدرێت و هاوڵاتیان لەو ڕێگەیەوە بە ئاگا دەهێنرێنەوە.

سۆس یوریس، وتەبێژی هێزی ئاسمانیی ئیندۆنیزیا ڕایگەیاند،مەشق و ڕاهێنانەكانی  هێزی ئاسمانی ئێندۆنیزیا پێویستە لەو كاتەدا بێت، كە هاوكاتە لەگەڵ پارشیوی ڕۆژووانان، مەشقەكان لە دوورگەی جاوا لەكاتی پارشێودا ئەنجامدەدرێن.

وتەبێژی هێزی ئاسمانیی ئێندۆنیزیا، هۆكاری مەشقی فرۆكەوانەكانی لەوكاتەدا گەراندەوە بۆ ئەوەی شارەزایانی پزیشكی ئاماژەیان بەوەكردوە نابێت لە كاتژمێر ١٠ مەشق و ڕاهێنان بكرێت بەهۆی دابەزینی ئاستی شەكری خوێن لەو كاتانەدا، لەكاتی بەڕۆژووبوونی مانگی ڕەمەزاندا.

ئەمە لەكاتێكدایە مەشق و ڕاهێنانەكانی هێزی ئاسمانی ئێندۆنیزیا دەكەوێتە بەرەبەیان و مەشقەكان بە  فڕۆكەی (ئێف ١٦ و تی ٥٠ ئای)ئەنجامدەدرێت.



PM:03:08:19/05/2019