هەڵەبجە...ئۆتۆمبێلێک بە هەشت سەرنشینەوە کەوتە چەمێکەوە

ئەمڕۆ لەروداوێكی هاتوچۆدا  لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەنزیك بازگەی بیاوێڵە هەشت كەس کە بە ئۆتۆمێلەکەوە کەوتوونەتە چەمێکەوە برینداربوون. 

هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردۆتەوە،  لەكاتی گەڕانەوەی ئۆتۆمبێلێك لەهەورامانەوە بۆ پاریزگای هەڵەبجە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەهۆی ماندوبونییەوە نەیتوانیوە ئۆتۆمبێلەكە باش لێبخوڕێت، بۆیە ئۆتۆمبێلەكەی لەدەست وەرگرتوە و كەوتوەتە ناوچەمەكەوە و سەرجەم سەرنشینەكانیشی برینداربوون.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، سەرجەم بریندارەكان گەیەنراونە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە، بۆ وەرگرتنی چارەسەر، دواتریش بەهۆی سەختی برینەكەشیانەوە پێنجیان رەوانەی سلێمانی كراون بۆ چارەسەر.


PM:06:39:19/05/2019