وەزارەتی دارایی بەم مەرجە پێش جەژن موچەیەکی دیکە دابەشدەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات و بەم مەرجەی لای خوارەوەش پێش جەژن مووچەیەکی دیکە دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم راگەیاند، ئەگەر حکومەتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم بڕی پارەی دیاریکراو بۆ مووچە بدەنە وەزارەتی دارایی، ئەو کاتە پێش جەژن مووچەیەکی دیکەش دابەشدەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی لە ئێستادا زۆربەی وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی هەرێم موچەی مانگی شوباتی ئەمساڵیان وەرگرتووەو ئەم هەفتەیەش کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت. 

ئەو وەزارەتانەی ماون موچەیان پێبدرێت بەمشێوەیە وەریدەگرن رۆژی دووشەممە 20-5-2019 وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی، ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان، رۆژی 
سێشەممە 21-5-2019 خانەنشینی پێشمەرگە. رۆژی چوارشەممە 22-5-2019 خانەنشینی شارستانی.



PM:08:23:19/05/2019