ژیاننامهی نەوشیروان مستەفا ئەمین
- رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بووه.
- ساڵی (1944) لە گەڕەکی سەرشەقام (بەرخانەقا)ی شاری سلێمانی لە دایک بوە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە سلێمانی تەواو کردوە.
- ساڵی (1967) کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردوە.
- لە سەرەتای حەفتاکان چوەتە نەمسا و ماستەری لەیاسای نێودەوڵەتی لە نەمسا خوێندوە.
- سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردو دەستی بە کار و چالاکی سیاسی کردوە و یەکەم وێستگەی ژیانی سیاسی لە یەکێتی قوتابیانی کوردستان بوە، ساڵانی (1963) و (1964 بوەتە ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان.
- ساڵی (1967) بوەتە ئەندامی لقی سلێمانی- پارتی دیموکراتی کوردستان.
- ساڵی (1969) خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری رزگاری بوە.
- یەکێک بوە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی (1975).
- سکرتێری کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان بووە.
- درووستکەری باڵی ریفۆرمبوو لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
- تا ساڵی (2006) جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بووە.
- ساڵی (2006) وازی لە کاری حیزبی لە نێو یەکێتی ھێنا.
- ساڵی (2007) کۆمپانیای وشەی دامەزراند.
- ساڵی (2009) بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لیستی گۆڕانی دروست کرد.
- چەندین کتێبی لە بواری سیاسی و مێژویی و ئەدەبی هەیە.
- لە ساڵی (1981) ژیانی هاوسەریی لەگەڵ خاتو (شوعلەی عەلی) پێکهێناوە.
- باوکی دو کوڕ و کچێکە بەناوەکانی نما و چیا و چرا.