بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزورئاشکرایکرد، تۆمەتبارێک 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا بەهۆی ئەوەی ساڵی بازرگانی کردووە بە ماددەی هۆشبەرەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ(سپی) نێردراوەو تیایدا هاتووە" بۆ بنه‌بڕكردن و نه‌هێشتنی دیارده‌ی كیشان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه، له به‌رواری 16-8-2018 دادوەر به‌پێی مادده‌ی 14ی مخدرات فه‌رمانیدا به‌ڕاگرتنی تۆمه‌تبارێکی کوردی بەرەگەز ئێرانی کە بڕێک ماددەی هۆشبەری لە ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کردوە".
ئەوەشی خستۆتەڕوو"ئەو تۆمەتبارە بڕی 240 میلی‌لیتر میپادۆن و هەروەها 100 ده‌نك حه‌بی هۆشبه‌ری میپادۆن لەگەڵ 73 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری له جۆری تلیاك هاوردەی هەرێمی کوردستان کردوە".
ئاماژەبەوەشکراوە، دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و ڕه‌وانه‌كردنی بۆ دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی دوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له به‌رواری 15-5-2019 دا دادگا بڕیاریدا به سزادانی تۆمه‌تبار به 15 ساڵ زیندانیكردن.