ئەمرۆ لیژنەی ناوبژیوانانی سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ،ناوی ئەو ناوبژیوانەی بڵاوکردەوە کە یاری کۆتایی جامی شای نێوان بەرشەلۆنەو ڤالنسیا لە ٢٥ی ئەم مانگە بەڕێوە دەبات.
یەکێتیەکە ئەندیانۆ ماینکۆی بۆ بەڕێوەبردنی یاریەکە دەستنیشانکردووە، کە ئەم ناوبژیوانە ئەم وەرزە کۆتا وەرزی دەبێت لە کاری ناوبژیوانی.
بڕیارە یاریەکە رۆژی شەممەی داهاتوو لە یاریگای ڤیامارین لە کاتژمێر ١٠:٠٠ لە نێوان بەرشەلۆنەو ڤالنسیا ئەنجام بدرێت.