خانمە پێشکەشکاری کەناڵی کوردماکس و سنور هەورامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەگەڵ خێزانەکەیدا توشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بوو و بەسەختی بریندار بوو.
زاهیر ئیبراهیم بهرێوهبهری بهشی هونهری له كەناڵی كورد ماكس ڕایگەیاند: سنور لەگەڵ خێزانەکیدا له رێگای مههاباد تووشی رووداوی هاتووچۆ بووه دوایی روداوەکەش گواستراوتەوە نەخۆشخانەو ئێستا لەژێر چاودێری ورد دایە و بەپێی زانیارییەکان سنور لەدوای ڕووداوەکە بێهۆشە.
زاهیر ئیبراهیم ئاماژەی بەوەش کرد: باری تەندروستی سنور زۆر خراپە و ناجێگیرەو پزیشکەکان تەنها 48 کاتژمێریان بۆ داناوە.