شارەوانی هەڵەبجە كۆمپانیاو سوپەرماركێت و فرۆشیاران ئاگاداردەکاتەوە

سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە، ماوەی یەک هەفتە مۆڵەت دەداتە ئەو كۆمپانیاو فرۆشیارانەی كە بەبێ ئاگاداری شارەوانی ریكلامی بازرگانیان هەڵواسیوە ریکلامەکانیان لابەرن، لە ئەگەری پابەند نەبونیان سزادەدرێن.

بەشی زیادەڕۆیی لە سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە، لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ سپی نێردراوە تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاو سۆپەرماركێت و فرۆشیارانی كردۆتەوە، لەماوەی یەك هەفتەدا ئەو ڕیكلامە بازرگانییانە لاببەن، كە بەبێ ئاگاداری شارەوانی هەڵیانواسیوە.

ئەوەش هاتووە، لەبەرواری ئەمڕۆ دووشەممە 20ی 5ی 2019، بۆ ماوەی هەفتەیەك مۆڵەتیان پێدەدرێت تا ڕیكلامەكانیان لێبكەنەوە.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا هۆشداری ئەوەشی داوە، كە لەدوای ئەو وادەیەی دیاریكراوە، شارەوانی ڕیكلامەكان لادەبات و سزاش بەسەر خاوەنەكانیان دەسەپێنێت.


PM:07:56:20/05/2019