شارەزایەکی ناسراوی بواری کەشناسی عێراق سادق عەتیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ئەمشەو باران لەچەند شارێکی عێراق دەبارێت.
سادق عەتیە ئەوە دەخاتە روو ئەو بارانەی ئەمشەو دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵە شارەکانی بەسرەو میسان دەگرێتەوە.
هەروەها ئەو پسپۆرەی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات باران شاری واست و زیقارو دیوانیەو سەماوەو دیالە دەگرێتەوە.
کەشناسی هەرێمیش ئەمڕۆ ٢٠ ی ئایار لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بارانی بەهاران لە ناوچەکانی هەولێر و راپەڕین و سلێمانی دەبارێت.