ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئایاری 2019 ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر و نوێنه‌ری جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له پارێزگای هه‌ولێر لەسەر کەیسی ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید و راگیراوانی نه‌وه‌ی نوێ، سكاڵا له‌سه‌ر پارێزگاری سلێمانی تۆمار کرا.
ژمارەیەک پارێزەر و نوێنه‌ری جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له هه‌ولێر لەسەر بە کەیسی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ گردبوونەوە و داوایان لە داواکاری گشتیی کرد، کە دەستوەردان لە دۆسیەکە بکات بۆئەوەی بە شێوەیەکی یاسایی مامەڵە لەگەڵ کەیسەکە بکرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەانیدا گۆران دیبه‌گه‌یی پارێزه‌ری خۆبه‌خش و رێكخه‌ری گردبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤمان كرد و داوامان له‌سه‌ر پارێزگاری سلێمانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌منی تۆمار كرد".
وتیشی "هاوکات سه‌ردانی داواكاری گشتی هه‌ولێرمان كرد و داوایه‌كمان بۆ داواكاری گشتی به‌رز كرده‌وه، له دژی ئه‌و شێوازه‌ی ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید و خۆبه‌خشانی دیكه‌ی نه‌وه‌ی نوێ".
ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەشکرد "پێمانوایه ئه‌و ده‌ستگیركردنه ته‌نها شه‌ڕی ده‌رونیه له‌گه‌ڵ ئه‌و ستافه‌ی راگیراون، داوامانكرد له پێناو سه‌روه‌ربونی یاسا رێگریبكرێت له ده‌ستی حزبی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه و له‌ژێر هه‌ژمونی حیزبی نه‌بێت، كه‌یسه‌كه رێكاری یاسایی وه‌ربگرێت و له زوترین كاتدا له چوارچێوه‌ی یاسا یه‌كلاببێته‌وه".
ئاشکراشیکرد لایخۆیەوە داواكاری گشتی پێشوازی له داواكه كرد و وتی "له زوترین كات لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن بۆئه‌وه‌ی به وردی چاودێری لێكۆلینه‌وه‌كانی شاسوار و راگیراوانی دیكه بكرێت، تا دوربێت له فشاری حزبی و شه‌ڕی ده‌رونی".
ئەوەشی وتووە، کە "دادگاکان و دەزگاکانی سلێمانی بە شێوەیەکی ڕقی سیاسی مامەڵەیان لەگەڵ دۆسیەکە کردووە و، یاسایان پێشێلکردووە و دەبوایە هەر یەکەم ڕۆژ بە کەفالەت ئازادبکرایە".
کۆتایی هەفتەی رابردوو شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ چووە بەردەم دادوەر و دواتر دەستبەسەرکرا.