ترامپ: بەردەوامین لەسەر هەرەسپێهێنانی ئابوری ئێران

 لە نوێترین لێدوانی، سەرۆکی ئەمەریکا، ترامپ رەتیدەکاتەوە کە گفتوگۆیان لەگەڵ ئێراندا هەبێت، دەشڵێت" بەردەوامین لەسەر هەرەس پێهێنانی ئابوری ئێران".

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە نوێترین لێدوانیدا لەسەر ناکۆکیەکانی لەگەڵ ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە پۆستێکدا دەڵێت" ئەو هەواڵانەی باسی لەهەوڵی ئێمە دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێراندا، هەڵبەستراوە".

ئەو پێیوایە کە ئێران لەو کاتەدا کە هەستدەکات دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا بکات، "ئەوا پەیوەندیمان پێوە دەکەن".

ترامپ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئابوری ئێران لە هەرەسهێناندایە، ئەمەش رووداوێکی خەفەتبارە بۆ ئێرانییەکان.

دوێنێ شەو ١٩ ی ئایار دوای بەئەنجامگرتنی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لە رێگای کاتیوشایەکەوە، ترامپ لە پۆستێکی کورتی تویتەردا، رایگەیاند" ئەگەر ئێران هەڕەشەمان لێبکات، ئەوا رژێمی ئێرانی نامێنێت".



PM:09:24:20/05/2019