زەریف بۆ ترەمپ: هەڕەشە لە ئێران مەکە

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ سەر وڵاتەکەی هۆشداری دایە ئەمریکا و داوای کرد سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشە لە وڵاتەكەی نەكات.

هەژماری فەرمی خۆی تویتەر زەریف پەیامێكی بڵاوكردەوە رایگەیاند"دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان بە هاندنی تیمی "ب" دەیەوێت شتێك بەدەستبهێنێت كە ئەسكەندەری مەكدۆنی و جەنگیزخان و داگیركەرەكانی دیكە نەیانتوانی بەدەستیبهێنن، کە مەبەست لێی هەریەك لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، محەمەد بن زاید جێنشینی ئەبوزەبی و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیەیە.

زەریف سزاكانی ئەمریكاشی بۆ سەر وڵاتەكەی بە "تیرۆری ئابووری" وەسف كرد و هۆشداریشدایە دۆناڵد ترەمپ بەوەی هەڕەشە لە ئێران نەكات و پەیامێکیشی بۆ ترەمپ نارد و وتی "رێز بگرە، (ئەوە) سوودی دەبێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لەناوبردنی دەسەڵاتی كۆمایر ئیسلامی كرد ئەگەرهاتوو شەڕ لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكاندا بكات.


PM:10:20:20/05/2019