وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند ماوه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و ئه‌وروپی تا 15ی مانگی داهاتوو درێژکراوەتەوە.
لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، واده‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تاو بیانی له به‌رواری 2019/6/4 وه بۆ به‌رواری 2019/6/15 درێژکراوەتەوە.
راشیگەیاندووە، هاوکات به‌رواری هێنانه ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری تابلۆی بیانی به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له ده‌روازه سنورییهكانهوهە لە 2017/5/1 بۆ 2018/5/1 درێژ كراوه‌ته‌وه‌و، لە دوای ئەو بەروارەوە هه‌ر ئۆتۆمبێلێك بهێنرێته هه‌رێمی كوردستان تۆمار ناكرێت.
هەر له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا له مۆدێلی (1994 تا 2010) تۆمارده‌كرێت و ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری تابلۆی بیانیش له مۆدێلی (1994 تا 2016) تۆمارده‌كرێت، دوا واده‌ش بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بی سه‌ره‌تاو بیانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ رۆژی 2019/6/15ده‌بێت.