پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان، مەسعود حەیدەر ئەو دەمەی گۆڕانیش بووەو پەیوەندی گۆڕان و پارتی لەوپەڕی خراپیدا بووە، ئەو مەسعود بارزانی بەمەرجەع زانیووە.
مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان له پەرلەمانی عێراق له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی" كه په‌رله‌مانتاری كورد بووم له په‌رله‌مانی عیراق و له فراكسیۆنی گۆڕان، نێوان پارتی و گۆڕان له‌و په‌ڕی خراپی بوو و نێوان ھه‌رێم و به‌غداش به ھه‌مان شێوه، من بارزانیم هەر بەمەرجەع زانیووە".
ئەو دەڵێت "ئه‌ركی ھه‌موو كوردستانیه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ره ره‌مزه‌كانی كورد نه‌خاته نێو ململانێ حزبییه‌كان. به‌رگری له ره‌مزه‌كانی كورد لای بێگانه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌و شانازی پێوه ده‌كه‌م".
ئەو پەرلەمانتارە گۆڕانە کە ئێستا پارتی یە، ئاماژه به‌وەشدە‌دات كه "له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ناو په‌رله‌مان قسه‌ی نه‌شیاو به‌رانبه‌ر به شه‌خسی جه‌نابی بارزانی كرا، به توندی به‌رپه‌رچم دانه‌وه‌و پێم ووتن لێتان قبوڵ ناكه‌ین قسه له سه‌ر ره‌مزه‌كانی كورد بكه‌ن".
ئەو لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت "وتیان تۆ گۆڕانی حه‌قه پێت خۆش بێت، ووتم من كوردم و چۆن ئێوه مه‌رجه‌عتان ھه‌یه، ئێمه‌ش بارزانی ره‌مز و مه‌رجه‌عمانه و كوردبوونم پێش حزبی بوونمه. چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوون و ته‌ماشاكه‌ربوون".
مەسعود حەیدەر لە ساڵی ٢٠١٠دا خۆی لەسەر لیستی گۆڕان کاندیدکرد بۆ پەرلەمانتاری عێراق نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤دا لەسەر هەمان لیست خۆی هەڵبژاردو توانی ببێت بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق، پێش تەواوبوونی خوولەکەی بەساڵێک چووە ریزەکانی پارتی و ئیستا وەک راوێژکارێکی مەسعود بارزانی دەردەکەوێت.