پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری سێ کۆبوونەوەی یەک لە دوای یەکی خۆی ئاشکرادەکات

ئەمڕۆ سێشەممە21ی ئایار، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە، بڕیارە رۆژی چوارشەممەو پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەش درێژە بە کۆبونەوەکانی بدات و تەوەری هەرسێ کۆبونەوەکەش ئاشکرا دەکات.

کۆبوونەوەکانی ئەم هەفتەیەی ئەمجومەنی نوێنەران لە کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ بەڕێوە دەچن و بەرنامەی کاریشیان  بریتییە لە:

کارنامەی کۆبوونەوەی ژمارە 20 لە رۆژی سێشەممە 21-5-2019 (ئەمڕۆ):

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای کۆڕی زانستی.

- چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون.

- پێشکەشکردنی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەبارەی پێشنیازی یاسای بیمەی تەندروستی.

کۆبوونەوەی ژمارە 21 لە رۆژی چوارشەممە 22-5-2019

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای سەندیکای پەرستاران.

- بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون.

- پێشکەشکردنی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتننامەی دوورکەوتنەوە لە جیاوازیی باج لە عێراق و ئیمارات.

- پێشکەشکردنی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەبارەی هەمواری دووەمی یاسای سەندیکای جیۆلۆجیناسان.

- پێشکەشکردنی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای هەمواری شەشەمی یاسای جێبەجێکردن.


کۆبوونەوەی ژمارە 22 لە رۆژی پێنجشەممە 23-5-2019

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای ئیدارەی دارایی.

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای چاپخانە ئەهلییەکان.

- بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون.

- پێشکەشکردنی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و شارۆچکەکان.


AM:09:37:21/05/2019