ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل- هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه ئاماژەی بەوە کرد "له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارەی دوێنێ، هێزه‌كانمان له گردی لێلکان لە هه‌رێمی خواكورك لە باشوری کوردستان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر له یه‌ك كاتدا چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا، ڕوون نه‌بوویه‌وه له ئه‌نجامدا چه‌ند سه‌رباز كوژران و برینداربوون، دواتر فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و كۆپته‌ره‌كان ده‌وروبه‌ری گردی شه‌هید شه‌ڕان و گردی لێلیكان-یان بۆردومان كرد".
ئاماژەی بەوەشداوە "سوپای توركی داگیركه‌ر له دۆڵی عه‌لی درێژ-ی هه‌رێمی خواكورك كامێرای چاودێری و سیسته‌می وه‌رگرتنی وزه‌ی خۆر جێگیر ده‌كەن، یه‌ژا ستار به چالاكییه‌ك ئه‌و سیسته‌مه و كامێراكانی چاودێری كردووه‌ته ئامانج و به‌ته‌واوی له‌ناوی بردوون، له‌و چالاكییانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه".
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورک لە ١٧ی ئەم مانگەدا کردووە و وتویەتی "سوپای توركیا له ناوچه‌ی گوندكره‌مۆ-ی بناری چیای جوودی له شرنا‌خ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد، هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید مه‌دیا ماوا و شه‌هید ڕزگار گه‌ڤه‌ر، ڕۆژێک دواتر و لە ڕێكه‌وتی ١٨ی مانگ چاودێری یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كردووه و كاتژمێر ٥:٣٠ ئێوارە لێیان داوه، له ئه‌نجامدا پێنج سه‌ربازی دوژمن كوژران و چەندین سه‌ربازیش بریندار بوون، له‌م چالاكییه‌دا هێزه‌كانمان به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان".
ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە دەشڵێت "سوپای توركیا ڕێكه‌وتی ١١ی ئەم مانگە، له ناوچه‌ی شه‌هید هه‌مزه له‌نێوان ناوچه‌ی گێخیا چه‌ولیك و ناوچه‌ی پوولومووری دێرسم به به‌شداری كۆنترا و جاشه‌كان ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێك كردووه، هەمان ڕۆژ كاتژمێر ١:٣٠ نیوەڕۆ كاتێك ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ویستوویه‌تی بێته ناوچه‌كه، هێزه‌كانمان له سێ قۆڵه‌وه لێیان داون، له‌م چالاكییه‌دا دوو سه‌رباز كوژراون و سێ سه‌ربازیش برینداربوون، هه‌ر له‌و چالاكییه‌دا هه‌ڤاڵمان شیلان (زیلان ته‌ك) له به‌رانبه‌ر دوژمن قاره‌مانانه شه‌ڕی كردووه و شه‌هید بووه".
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵی شه‌هیدمان وه‌هایه: نازناو: شیلان سێرت، ناو و پاشناو: زیلان ته‌ك، شوێنی له‌دایكبوون: سێرت، ناوی دایك و باوك:
ئازیمه - عه‌لائه‌دین، كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١١-٥-٢٠١٩، لە پولوموور.
هەپەگە ئەوەشی خستوەتەڕوو"له هه‌مان ڕۆژدا '١١ی مانگ' هێزه‌كانمان چاودێری یه‌كینه‌یه‌كی دوژمنیان كردووه و له‌نزیكه‌وه لێیان داوه، له‌م چالاكییه‌شدا دوو سه‌رباز كوژراون و دووی دیكه‌ش بریندار بوون، دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به كۆپته‌ر سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی له ناوچه‌كه ده‌رخستووهتەوە،. له‌م چالاكییه‌دا هێزه‌كانمان به‌سه‌لامه‌تی له ناوچه‌كه كشاونه‌ته‌وه".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا هەپەگە دەلێت"ڕێكه‌وتی ١٣ی ئەم مانگە 'ئایار' ٠٥:٣٠ ئێوارە، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و كۆپته‌ره‌كانی سوپای توركیا چەند ناوچه‌كه‌یان بۆردومان كردووه، له‌م بۆردومانانه‌دا دوو هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون كه دواتر ناسنامه‌یان ئاشكرا ده‌كه‌ین".
هەپەگە ئەوەشی وتووە ڕێكه‌وتی ٢٤ی مانگی سێ 'ئادار'، ڕامانگه‌یاندبوو كه له ١٨ی ئاداردا سوپای توركیا له گوندی ڕۆڤه‌ر-ی كه‌ربۆران-ی سه‌ر به مێردین ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێك كردووه، هێزه‌كانمان دژی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه چالاكییان كردووه و پێنج سه‌ربازی دوژمن كوژراون، ئێمه ڕامانگه‌یاندبوو كه له‌و چالاكییه‌دا سێ هه‌ڤاڵمان قاره‌مانانه شه‌ڕیان كردووه و شه‌هید بوون و ئەمە ناسنامەکەیانە".
نازناو: ئاراس نەکەرۆز
ناو و پاشناو: کەمال نادیرە
شوێنی لەدایکبوون: سنە
ناوی دایک و باوک: فریشتە - سوحبەتوڵا
کات و شوێنی شەھیدبوون: ١٨ی ئاداری ٢٠١٩ - کەربۆران
نازناو: دڵخواز تۆری
ناو و پاشناو: ئۆرھان تۆک
شوێنی لەدایکبوون: کەربۆران
ناوی دایک و باوک: ڕابیعە - عەبدوڵا
کات و شوێنی شەھیدبوون: ١٨ی ئاداری ٢٠١٩ - کەربۆران
نازناو: ڕێبەر بۆتان
ناو و پاشناو: قاسم ساپتک
شوێنی لەدایکبوون: شرنا‌خ
ناوی دایک و باوک: ھووری - ئەحمەد
کات و شوێنی شەھیدبوون: ١٨ی ئاداری ٢٠١٩ – کەربۆران